ئاڵای ئه‌فغانی له شـارۆچکه‌ی مارجه‌ی باشوری ئه‌فغانسـتان به‌رزکرایه‌وه، له‌و شـوێنه‌ی هێزه‌کانی ناتۆ و ئه‌فغانی له‌گه‌ڵ پاشـماوه‌ی چه‌کدارانی تاڵیبان له جه‌نگدا بوون، واته له‌و بنکه به‌هێزه‌ی پـێشـووی قه‌ڵای تاڵیبان.
ئه‌مڕۆ له میانه‌ی ڕێوڕه‌سـمێـکدا لـێپـرسـراوانی حکومه‌تی ئه‌فغانی به فه‌رمی گێڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تیان به‌سه‌ر شـارۆچکه‌ی مارجه‌ی سه‌ر به پارێزگای هێلمه‌ند ڕاگه‌یاند و ئاڵای وڵاتیان له‌سه‌ر بازاڕی سه‌ره‌کی شارۆچکه‌که به‌رز کرده‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه گێڕانه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری حکومه‌تی بۆ شـارۆچکه‌ی ناوبراو هه‌نگاوی داهاتووه له‌و کرده له‌شـکریـیه گه‌وره‌یه‌ی تێدا 15 هه‌زار سه‌ربازی ناتۆ و ئه‌فغانی به‌شـداریـیان تیادا کرد.
لـێـپـرسـراوان هه‌واڵی شه‌ڕ و پـێـکدادانی که‌متریان له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ڕاگه‌یاند و گوتیان ئه‌و هاوڵاتیـیانه‌ی له شـارۆچکه‌که به‌هۆی کرده له‌شـکریـیه‌که‌وه هه‌ڵـهاتبوون وا ئێسـتا ده‌سـتیان به گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو ماڵ و حاڵی خۆیان کردووه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه فه‌رمانده‌کانی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی ناتۆ ڕایانگه‌یاندووه و ده‌ڵێن به‌ده‌سـتهێنانی بڕوا و متمانه‌ی هاوڵاتیـیانی ئه‌فغانی ئامانجی سه‌ره‌کی کرده له‌شـکریـیه‌که‌ی باشوری ئه‌فغانسـتانه، به‌ڵام وێڕای پـیاده‌کردنی یاسا و ڕێنمایی توندئامێز سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئایا هێزه‌کانی هاوبه‌ندی له ئه‌فغانسـتان چۆن بتوانن وه‌ڵامی هێرشه‌کانی تاڵیبان بده‌نه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا ڕوودانی حاڵه‌تی کوژرانی هاوڵاتیـیانی سیڤیل هه‌ر به‌رده‌وام‌ده‌بێت.