<!-- IMAGE -->
سه‌نته‌ری نیشـتیمانی ڕاگه‌یاندنی عێراقی ڕاپـرسـیـیه‌کی گشـتی له سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌که‌دا ئه‌نجامی‌داوه و تیایدا 5 هه‌زار هاوڵاتی که مافی ده‌نگدانیان هه‌یه به‌شـداریـیان کردووه.
به‌پـێی ئه‌نجامی ڕاپـرسـیـیه‌که ده‌رکه‌وتووه 63% ی ئه‌و که‌سـانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه به‌شـداری له پـرۆسه‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌که‌دا ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها به‌رزترین ڕێژه‌ی به‌شـداری له هه‌ردوو پارێزگای دهۆک و زی قار ده‌بێت و نزمترینیش له پارێزگای ئه‌نبار.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گۆران تۆفیق ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:35 خوله‌كه.