پـۆلیسی ئه‌فغانستان ده‌ڵێت به هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له هه‌رێمی هێلماند 8 که‌س کوژراون و 16 که‌سی تریش بریندار بوون، له کاتێـکدا که هێزه‌کانی ئه‌فغانی و ناتۆ به‌رده‌وامن له ئه‌نجامدانی هێرشه سه‌ره‌کیـیه‌که‌یان دژ به ملیتانه‌کانی تاڵیبان له‌و هه‌رێمه‌دا.
پـۆلیس ده‌ڵێت ئه‌و بۆمبه له به‌رده‌م باڵه‌خانه‌یه‌کی حکومتدا له ڕۆژی سێشه‌ممه له له‌شکه‌رگای پایته‌ختی هه‌رێمه‌که ته‌قیـیه‌وه.
له شاری مارجه نزیکی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش کاربه‌ده‌ستانی له‌شکری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن پێشوه‌چونێکی له‌سه‌رخۆ له هێرشه‌کاندا دژ به شه‌ڕکه‌رانی تاڵیبان ئه‌نجام‌ده‌درێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه جه‌نه‌ڕاڵی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ستانلی مه‌ککرسته‌ڵ به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ داوای لێبوردنی له گه‌لی ئه‌فغانستان کرد بۆ هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر هه‌رێمی ئورزگان که کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن ناتۆ به هێرشێـکی ئاسـمانی 27 مه‌ده‌نی له‌وێ کوشتووه.
له فایلێـکی ڤیدیۆیـیدا که له سه‌ر ماڵپه‌ڕی ناتۆ بڵاوکراوه‌ته‌وه و وه‌رگێڕدراوه بۆ زمانه‌کانی ده‌ری و په‌شتۆ، مه‌ککرسته‌ڵ په‌یمان ده‌دات که متمانه‌ی گه‌لی ئه‌فغانستان جارێـکی تر به‌ده‌ست بهێنێته‌وه.