حکومه‌تی ئه‌فغانی ده‌ڵێت له ئاکامی هێرشێـکی ئاسـمانی ناتۆ 27 که‌سی سیڤیل له باشوری ئه‌فغانسـتاندا کوژراون.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌فغانسـتان ڕۆژی دووشه‌ممه ڕاگه‌یاندێـکی له‌و باره‌یه‌وه ده‌رکرد و تیایدا ڕووداوه‌که‌ی سه‌رزه‌نشت‌کرد و به کارێـکی ناڕه‌وای دانا. پـێشـتر ڕاپـۆرته‌کان ئاماژه‌یان به کوژرانی 33 که‌س ده‌کرد، به‌ڵام پاشـان کاربه‌ده‌سـتان ڕایانگه‌یاند که‌وا 27 که‌س کوژراون.
ناتۆش ڕاگه‌یاندنێـکی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوکرده‌وه و تیایدا ده‌ڵێت ئه‌و بۆردومانه ئاسـمانیـیه‌ی له پارێزگای ئورزگان کراوه مه‌به‌ست لێی لێـدانی یاخیبووان بووه، به‌ڵام به هه‌ڵه خه‌ڵـکی سیڤیلی پـێوه‌بووه. ڕاگه‌یاندنه‌که هیچ باسی له ژماره‌ی کوژراو و برینداره‌کان نه‌کرد.
جێی ئاماژه پـێـکردنه پارێزگای ئورزگان ده‌که‌وێته باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای هێلمه‌ند که له‌وێ هێزه‌کانی ناتۆ و ئه‌فغانی له ئۆپه‌راسـیۆنێـکی گه‌وره‌دان له دژی یاخیبووانی تاڵیبان.