کۆمه‌ڵێـکی عه‌ره‌بی سووننه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند که‌وا به‌شـداری له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی 7 ی مانگی سێ ناکات چونکه به سه‌دان کاندید له هه‌ڵـبژاردنه‌که دورخراونه‌ته‌وه.
به‌ره‌ی دیالۆگی نیشـتیمانی ده‌ڵێت کاندیده‌کانی خۆی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌کێشـێته‌وه و هه‌روه‌ها داوا له پارته‌کانی دیکه ده‌کات هه‌مان هه‌نگاو بنێن.
به‌ره‌ی دیالۆگی نیشـتیمانی سـاڵح ئه‌لموتڵه‌گ ئه‌ندامی ناوداری سووننه‌ی ناو په‌رله‌مان سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات که یه‌کێـکه له‌و سـیاسه‌تمه‌دارانه‌ی له هه‌ڵـبژاردنه‌کاندا دورخراوه‌ته‌وه به‌هۆی په‌یوه‌ندی به پارتی پـێشـووی به‌عسی سه‌دام حسێنه‌وه.
مه‌سه‌له‌ی دورخسـتنه‌وه‌ی کاندیده‌کان بۆته مایه‌ی سه‌رهه‌ڵـدانه‌وه‌ی گرژیـیه تایفیـیه‌کان و هه‌ندێ له عێراقیـیه‌کان گومانیان لادروست بووه سه‌باره‌ت به ڕه‌وایی هه‌ڵـبژاردنه‌کان و هه‌وڵه‌کانی ئاشـته‌وایی نیشـتیمانی.
هه‌فته‌ی ڕابردوو گه‌وره فه‌رمانده‌ی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له عێراق ژنه‌راڵ ڕه‌ی ئۆدێرنۆ گوتی به‌ڵگه‌ی ڕاسـته‌وخۆ هه‌یه ده‌یسه‌لمێنێت ئێران یارمه‌تی داوه له نه‌خشه‌ی دورخسـتنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆری کاندیدی سـووننه له هه‌ڵـبژاردنه‌کاندا.