لایه‌نه سـووننه‌کانی عێراق و له سه‌روو هه‌موویانه‌وه جێـگری سه‌رۆک کۆماری عێراق تاریق ئه‌لهاشمی ناڕه‌زایی خۆیان ده‌رده‌بڕن له به‌رامبه‌ر ده‌سـتێوه‌ردانی ئێران له کاروباری ناوخۆی وڵاته‌که‌یاندا.
تاریق ئه‌لهاشمی ده‌ڵێت لـێدوانه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد سه‌باره‌ت به کاندیده دورخراوه‌کان به‌ڵـگه‌یه‌کی نوێـیه که ده‌یسه‌لمێنێت ئێران ده‌ست له کاروباری ناوخۆی عێراق ده‌دات.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی سه‌رۆکی ده‌سـته‌ی لێـپـرسـینه‌وه و دادوه‌ری ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا به ئاشـکرایی فشـاری خستۆته سه‌ر ده‌سـته‌ی پـیاداچوونه‌وه به بڕیاری دورخسـتنه‌وه‌ی کاندیده‌کان. به‌ڵام باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه.
ژه‌نه‌ڕاڵ ئۆدێرنۆ فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق ئه‌ویش لای خۆیه‌وه گوتی به‌پـێی زانیاریـیه هه‌واڵگریـیه‌کان ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی سه‌رۆکی ده‌سـته‌ی لێـپـرسـینه‌وه و دادوه‌ری و عه‌لی لامی به‌ڕیوه‌به‌ری جێبه‌جێکار هه‌ر ئه‌و ده‌سـته‌یه په‌یوه‌ندیـیان به ئێرانه‌وه هه‌یه و ئه‌و وڵاته ده‌سه‌ڵاتێـکی باڵای به‌سه‌ریاندا هه‌یه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:28 خوله‌كه.