سه‌ردار عه‌بدولکه‌ریم ئه‌ندامی کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح باس له بڕیاری ده‌سـته‌ی پـیاداچوونه‌وه بۆ گێڕانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک له کاندیده دورخراوه‌کان ده‌کات و ده‌ڵێت دادگاگه ناڕه‌زایی 26 کاندیدی په‌سه‌ندکردووه و بڕیاری داوه ڕێـگه‌یان پـێبدرێت به‌شـداری له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بکه‌ن، به‌ڵام 145 کاندیدی دورخراوی دیکه ناڕه‌زایی‌یه‌کانیان ڕه‌تکراوه‌ته‌وه و بۆیان نیـیه به‌شـداری له هه‌ڵـبژاردنه‌که‌دا بکه‌ن، له‌وانه سـاڵح موتڵه‌گ و زافر ئه‌لعانی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:20 خوله‌كه.