نزیکه‌ی 15 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌فغانی و به‌ریتانی و ئه‌مه‌ریکی ده‌سـتیان به هێرشێـک له دژی یاخیبووانی تاڵیبان له پارێزگای هێلمه‌ندی باشوری ئه‌فغانسـتان کردووه.
فه‌رمانده‌ی له‌شـکری ئه‌فغانی شێر محه‌مه‌د زازایی ده‌ڵێت له ڕۆژی یه‌که‌می هه‌ڵمه‌ته‌که‌دا و له شه‌ڕی ڕووبه‌ڕوودا له دوو ناوچه‌ی جودادا به لایه‌نی که‌م 20 میلیتانی تاڵیبان کوژراون و 11 ی دیکه‌ش ده‌سـتگیرکراون.
ناتۆش ده‌ڵێت 3 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـک ڕۆژی شه‌ممه کوژراون، به‌ڵام ڕوون نیـیه ئایا ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه په‌یوه‌ندی هه‌بووه به‌و هه‌ڵمه‌ته نوێـیه یان نا.
هێزه‌کانی به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریکا و ئه‌فغانی ده‌سـتیان به هێرشێـکی زه‌مینی بۆ سه‌ر شـارۆچکه‌ی مه‌رجا کردووه له هه‌وڵێـکدا بۆ کۆنتڕۆڵـکردنهوهی یه‌کێـک له هه‌ره مۆڵـگا گه‌وره‌کانی تاڵیبان له ئه‌فغانسـتاندا.