Accessibility links

لیسـتی ئه‌لعێراقیه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵـبژاردن ڕاده‌گرێت


لیستی ئه‌لعێراقیه‌ی سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی عێراق ئه‌یاد عه‌لاوی بڕیاری دا هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵـبژاردنی خۆی ڕابگرێت پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند کاندیدێـکی له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌کان دورخرانه‌وه‌، ئه‌ویش به‌ هۆی وه‌ک ده‌ڵێن په‌یوه‌ندیـیان به‌ پارتی پـێشـووی به‌عسی سه‌دام حسێنه‌وه‌ هه‌بووه‌.

لیسته‌که‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند دورخسـتنی ئه‌و کاندیدانه‌ باری پـرۆسه‌ی سیاسی تێـکداوه‌.

دوو په‌رله‌مانتاری سووننه‌ی ناودار له‌ لیسـتی ئه‌لعێراقیه‌ ( سـاڵح ئه‌لموتڵه‌گ و زافر ئه‌لعانی) له‌ نێو ئه‌و کاندیدانه‌ن له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌که‌ دورخراونه‌ته‌وه‌.

شـاره‌زایان ده‌ڵێن ئه‌م مه‌سه‌له‌ی دورخسـتنه‌وه‌ی کاندیدانه‌ ڕه‌نگه‌ بـبێته‌ مایه‌ی سه‌رهه‌ڵـدانه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزی له‌ نێوان موسڵمانه‌ شیعه‌ و سـووننه‌کاندا.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروسـتی ڕایگه‌یاند زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ له‌ شـاری کوفه‌ی نزیک شـاری پـیرۆزی نه‌جه‌ف ڕوویداوه‌ و له‌ ئاکامدا 6 که‌س کوژراون و به‌ لایه‌نی که‌م 35 که‌سی دیکه‌ برینداربوون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG