په‌رله‌مانی نایجیریا له ئه‌سـتۆگرتنی جێـگری سه‌رۆک گودله‌ک جۆنه‌ثن بۆ کاره‌کانی سه‌رۆکی نه‌خۆش‌که‌وتوو ئومه‌رو یارئه‌دوا په‌سه‌ندکرد.
هه‌ردوو خانه‌ی سه‌ر و ژوروی په‌رله‌مان یاداشـتنامه‌یه‌کیان له دوێنێ سێشه‌ممه‌دا په‌سه‌ندکرد که به گوێره‌ی جۆنه‌ثن کاره‌کانی سه‌رۆک له ئه‌سـتۆ بگرێت تا ئه‌و کاته‌ی به‌ڕێز یارئه‌دوا ده‌توانێت کاره‌کانی ده‌سـتپـێـبکاته‌وه.
به‌ڕێز یارئه‌دوا له 23 ی نۆڤه‌مبه‌ر له نه‌خۆشـخانه‌یه‌ک له عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه که‌وتووه. به‌رپـرسـان ده‌ڵێن له نه‌خۆشی دڵیش تیمارده‌کرێت.
دیارنه‌مانی سه‌رۆک له‌به‌ر چاوی خه‌ڵـکی نیگه‌رانی لێـکه‌وتۆته‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی کێ حکومه‌ت به‌ڕێوه‌بـبات و هه‌روه‌ها له‌مه‌ڕ ته‌رازووی ده‌سه‌ڵات له‌و وڵاته هه‌ره به ناوبانگترینی ئه‌فه‌ریکادا.
له هه‌فته‌ی ڕابردوودا فه‌رمان‌ڕه‌وا به‌هێزه‌کانی نایجیریا داویان له به‌ڕێز یارئه‌دوا کرد ئه‌رکی سه‌رۆکایه‌تی بۆ جێـگره‌که‌ی به‌جێ‌بهێڵێت.
فه‌رمان‌ڕه‌واکانی 36 ویلایه‌ته‌کانی نایجیریا له ڕۆژی هه‌ینیدا گوتیان پـێویسـته سه‌رۆک ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بداته جێـگرێـک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌دا ده‌بێت.