ئێران ده‌ڵێت ئه‌و ئاژانسی ناوه‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی ئاگادارکردۆته‌وه له نه‌خشه‌ی خۆی بۆ پـیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئاسـتێـکی به‌رزتر، به‌وه‌ش ڕه‌تی ئه‌و فشـارانه ده‌کاته‌وه که له لایه‌ن زلهێزانی جیهانه‌وه لێیدهکرێن بۆ ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم.
نێردراوی ئیران بۆ ئاژانسی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی عه‌لی ئه‌زغه‌ر سـوڵتانی گوتی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئێران به فه‌رمی ئه‌و ئاگاداریـیه‌ی داوه‌ته ئاژانسه‌که.
پـێشـتر سه‌رۆکی ئاژانسی ناوه‌کی ئێران عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی ئه‌م نیازه‌ی وڵاته‌که‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی بڕیاره له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دهسـتبهکاربن.
ئێران ده‌ڵێت ئه‌و بۆ وه‌گه‌ڕخسـتنی ڕیاکتۆرێـکی توێژینه‌وه‌ی پـزیشـکی پـێویسـتی به یۆرانیۆمێـک هه‌یه هه‌تا 20% پـیتێنرابێت.
ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم IAEA له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵی زلهێزانی جیهان به ڕێـکه‌وتنێـک گه‌یشـتوون بۆ دابینکردنی سـووته‌مه‌نی بۆ ئه‌و ڕیاکتۆره ئه‌ویش له ڕێـگه‌ی ئه‌وه‌ی ئێران یۆرانیۆمی ئاسـت نزم پـیتێنراوی خۆی ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بکات و له‌وێ بۆی بکه‌ن به‌و سـووته‌مه‌نیـیه‌ی بۆ ئه‌و ڕیاکتۆره پـێویسـته.
ئه‌م ڕێـکه‌وتنه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دانراوه مه‌ترسی نه‌مێنێت له‌وه‌ی ئێران بتوانێت یۆرانیۆم بۆ ئاسـتێـک بـپیتێنێت که بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناوه‌کی ده‌ست بدات.
به‌ڵام ئێران کاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری به‌رامبه‌ر به‌و ڕێـکه‌وتنه هه‌بووه.