ڕۆژی سێشه‌ممه میر حسێن موسه‌وی ڕێبه‌ری ئۆپـۆزسیۆنی ناوخۆی ئێران گوتی له سـاڵانی سه‌ره‌تای شـۆڕشدا زۆربه‌ی ئێرانیـیه‌کان له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون که شـۆڕش باری سیاسی ڕابردوو هی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆریـیه‌ت له‌ناوده‌بات. ده‌شڵێت به‌ڵام هێشـتا ڕه‌گ و ڕیشاڵی ڕژێمی پاشـایه‌تی هه‌ر ماوه.
ئه‌حمه‌دی ئه‌سکه‌نده‌ری نووسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی کاروباری سیاسی ئێران له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان موعته‌به‌ر شیروانی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت موسه‌وی له‌به‌ر ئه‌و پـشـتیوانیـیه جه‌ماوه‌ریـیه‌ی لێـی‌کراوه و له‌به‌ر ئه‌و جاوه‌ڕوانیـیه زۆره‌ی لێـی‌ده‌کرێت ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێست و بۆچوونانه ده‌رنه‌بڕێت ئه‌وا له ناو خه‌ڵـکدا پـێـگه‌ی نامێنێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:24 خوله‌كه.