پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت ماتۆرێـکی بۆمبڕێژکراو له نزیـک شـاری که‌ربه‌لای پـیرۆزدا ته‌قیوه‌ته‌وه و به لایه‌نی که‌م 20 که‌سی کوشـتووه و زیاتر له 100 که‌سی دیکه‌ی بریندارکردووه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن هێرشه‌که ڕۆژی هه‌ینی کراوه له‌و ده‌مه‌ی شیعه ئاینزاکان به‌ره‌و ئه‌و شـاره به‌ڕێکه‌وتبوون به مه‌به‌ستی به‌شـداریکردن له‌و مه‌راسیمانه‌ی که به بۆنه‌ی سـاڵیادی چله‌ی ئێمام حسێن‌دا سـازده‌کرێن.
هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه دوو بۆمبی لاڕێ له به‌غدا به‌و شیعه ئاینزایانه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه که به‌ره‌و که‌ربه‌لا به‌ڕێکه‌وتبوون. ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م له ڕۆژئاوای به‌غدا ڕوویداوه 1 که‌سی کوشـتووه و 3 که‌سی دیکه‌ی بریندارکردووه و ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌میش له باشوری ڕۆژئاوای به‌غدا و 3 که‌سی بریندارکردووه.