Accessibility links

سه‌رۆک ئۆباما 3.8 ترلیۆن دۆلار بۆ بوجه‌ی حکومه‌ت ته‌رخان ده‌کات


سه‌رۆک ئۆباما دوێنێ دووشه‌ممه‌ بوجه‌یه‌کی فیدراڵی ئاشـکرا کرد که‌ خه‌رج هه‌تا ڕاده‌ی 3.8 ترلیۆن دۆلار ڕاده‌گرێت و هه‌وڵی جیدی ده‌دات که‌می بوجه‌ی ئه‌مسـاڵ هه‌تا 1.6 ترلیۆن بهێڵێته‌وه‌.

بوجه‌که‌ ئه‌و 100 ملیار دۆلاره‌ش ده‌گرێته‌وه‌ که‌ بۆ پـرۆگرامی خولقاندنی کاری نوێـیه‌. هه‌روه‌ها زیادکردنی خه‌رج بۆ به‌شه‌کانی په‌روه‌رده‌ و فێرکردن و له‌شـکریش ده‌گرنه‌وه‌.

سه‌رۆک ئۆباما سـۆزی دا له‌ ڕێـگای بردنه‌ سه‌ری باج بۆ سه‌ر ئه‌و ئه‌مه‌ریکایـیانه‌ی ده‌ست‌ڕۆیشـتون و که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیـیه‌کانی خۆجێی که‌می بوجه‌ هه‌تا نیوه‌ که‌م بکاته‌وه‌.

ئه‌م بوجه‌یه‌ ئه‌گه‌ر له‌ لایه‌ن کۆنگرسه‌وه‌ په‌سه‌ندبکرێت 1 ی مانگی ده‌ی ئه‌مسـاڵ به‌ کرده‌وه‌ ده‌ست به‌ جێبه‌جێـکردنی ده‌کرێت، به‌ڵام کۆماریـیه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن ده‌سـتبه‌جێ ڕه‌خنه‌یان له‌م بوجه‌یه‌ گرت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG