له ڕۆژانی وتووێـژه چڕوپـڕهکانی له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵـبژاردنی عێراق ده‌کران کورده‌کان هه‌ڕه‌شه‌ی بایکۆتکردنی هه‌ڵـبژاردنیان کرد. دواتر و پاش ژماره‌یه‌ک په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی له لایه‌ن گه‌وره به‌رپـرسانی ئه‌مه‌ریکاوه، له‌وانه سه‌رۆک ئۆباما، کورده‌کان یاساکه‌یان په‌سه‌ندکرد هه‌رچه‌نده ده‌یانگوت که هێشـتاش ئه‌و یاسایه‌یان به دڵ نیـیه. کۆشـکی سـپی دوای ئه‌و په‌سه‌ندکردنه‌ی یاسای هه‌ڵـبژاردن ڕاگه‌یاندنێـکی بڵاوکرده‌وه تیایدا پـشـتیوانی خۆی له ده‌سـتوری عێراق ڕاگه‌یاند و تیایدا ئاماژه‌ش به هه‌ردوو به‌ندی ده‌سـتوری وڵاته‌که کرابوو به‌ندی 140 که تایبه‌ته به ناوچه جێ ناکۆکه‌کان و به‌ندی 142 که ئهمیشـیان تایبه‌ته به دهسـتکاریکردن و هه‌موارکردنه‌وه‌ی ده‌سـتوری عێراق.
له‌م سه‌روبه‌نده‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا بانگهێشـتی گه‌روه ڕێبه‌رانی عێراقی کرد به مه‌به‌سـتی تاووتوێـکردنی هه‌ڵبژاردن و ئه‌گه‌ره‌کانی عێراقی پاش هه‌ڵبژاردن.
له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی جێـگره شیعه‌که‌ی سه‌رۆکی عێراق و تاریق ئه‌لهاشـمی جێگره سـووننهکهی سه‌رۆکی عێراق، مه‌سـعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقیش بانگهێشـت کرابوو.
له‌م سه‌ردانه‌یدا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق زنجیره‌یه‌ک کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپـرسـانی ئه‌مه‌ریکا، له‌وانه سه‌رۆک ئۆباما، جۆ بایدن جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا و هێله‌ری کلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه و ڕۆبه‌رت گه‌یتس وه‌زیری به‌رگری کۆبۆوه.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له دانیشـتنه‌که‌ی نێوه‌ندی برۆکینگسدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که سووره له‌سه‌ر کشـانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیـیه‌کان، به‌ڵام جه‌ختیش ده‌کاته‌وه له به‌رده‌وامی پشـتیوانی سیاسی و دیپـلۆماتی خۆی بۆ عێراق و بۆ کوردیش له چوارچێوه‌ی عێراقدا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:46 خوله‌كه.