ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان مه‌سعود بارزانی له ئۆفیسی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان له پایته‌ختی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا چاوی به کۆمه‌ڵێـک له ڕه‌وه‌ندی کورد له واشنتن و ده‌روبه‌ری که‌وت و سه‌باره‌ت به چه‌ند بابه‌تێـک بۆیان دوا، له‌وانه کۆبوونه‌وه‌کانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما و وه‌زیری ده‌ره‌وه هێله‌ری کلنتن و چه‌ندین ئه‌ندامی کۆنگرس و کاربه‌ده‌سـتانی باڵای ئه‌مه‌ریکا. هه‌روه‌ها باسیشی له په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردسـتان و حکومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا کرد و هه‌روه‌ها گرنگی هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراق.
هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ له‌وێ ئاماده بوو و ڕاپـۆرتێـکی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:33 خوله‌كه.