پـۆلیسی به‌غدا ڕایگه‌یاند که‌سێـکی خۆکوژ به ئۆتۆمبیلێـکی مینڕێژکراو هێرشی کرده سه‌ر خاڵێـکی پـشـکنینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ڵـگه‌ی تاوانه‌کانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی له ناوچه‌ی که‌ڕاده‌ی ناوه‌ڕاسـتی به‌غدا.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقیـیه‌وه ڕایگه‌یاند قوربانیـیانی هێرشه تێرۆریسـتـیـیه‌که زۆربه‌یان فه‌رمانبه‌ر و پـۆلیسی عێراقین.
شـایانی باسه هه‌مان سه‌رچاوه ئاماژه‌ی کرد به 17 کوژراو و 80 بریندار، به‌ڵام به‌پـێی دوایـین ئامار ژماره‌ی کوژراوه‌کان گه‌یشـتۆته 18 که‌س. هه‌روه‌ها شـایه‌ت‌حاڵێـکیش له نزیـک ته‌قینه‌وه‌که ده‌ڵێت بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که وێران بووه.
جێگه‌ی ئاماژه پـێـکردنه دوێنێ له هه‌مان ناوچه‌ی که‌ڕاده‌ی به‌غدا به 3 ئۆتۆمبیلی مینڕێژکراو هێرش کرایه سه‌ر سێ ئۆتێلی گه‌شـتیاری به‌ناوبانگی عێراقی و زیاتر له 36 کوژراو و 72 برینداری لێـکه‌وته‌وه.
کارشـناسانی ڕه‌وشی ئاسایشی عێراقی هۆکاری خراپـبوونی دۆسێی ئاسایش پاش هێرشـه‌کانی سێشه‌ممه‌ی خوێناوی که پـێش مانگ و نیوێـک بوو، ده‌گێڕنه‌وه بۆ ناکۆکیـیه سـیاسیـیه‌کانی لایه‌نه عێراقیـیه‌کان له‌سه‌ر دورخرانه‌وه‌ی سه‌دان کاندیدی هه‌ڵـبژاردنی داهاتووی عێراقی و هاوکات له‌گه‌ڵ له‌سێداره‌دانی عه‌لی کیمیایی.