کاربه‌ده‌سـتانی گه‌شتیـیه ئاسـمانیـیه‌کانی لوبنان ده‌ڵێن فڕۆکه‌یه‌کی هێڵی ئاسـمانی ئه‌ثیوپیا که 90 که‌سی له ناودا بووه که‌وتۆته ناو ئاوی ده‌ریای ناوه‌ڕاست پاش ماویه‌کی کورت له هه‌سـتانی له فڕۆکه‌خانه‌ی به‌یرووت له سه‌قایه‌کی باراناوی و هه‌وره بروسکه‌دا.
هێڵی ئاسـمانی ئه‌ثیوپـیا ده‌ڵێت فڕۆکه‌که به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه به چه‌ند خوله‌کێـک له پاش هه‌سـتانی له فڕۆکه‌خانه‌ی به‌یرووت له‌سه‌ر ڕاداره‌کان دیار نه‌ماوه. ده‌شڵێت فڕۆکه‌که له جۆری بۆینگی 737 بووه و 82 نه‌فه‌ری هه‌ڵگرتبوو له‌گه‌ڵ 8 که‌س له تاقمی فڕۆکه‌که.
گه‌واهیده‌ران له‌سه‌ر که‌ناره‌کانی لوبنان ده‌ڵێن تۆپڵه ئاگرێـگیان بینیوه که‌وتۆته ناو ئاوی ده‌ریاکه‌وه.
بڕیاره بووه فڕۆکه‌که بگاته ئه‌دیس ئه‌بابای پایته‌ختی ئه‌ثیـوپـیا.
سه‌رۆکی لوبنان میشێل سـوله‌یمان له‌و باره‌یه‌وه لێـدوانێـکی دا و تیایدا گوتی هیچ نیشـانه‌یه‌ک نیـیه ئاماژه به‌وه بکات فڕۆکه‌که به کارێـکی تێرۆریسـتی که‌وتبێت. کاربه‌ده‌سـان ده‌ڵێن پـێده‌چێت خراپی سه‌قا هۆکاری ڕووداوه‌که‌بێت.
تیمه‌کانی فریاگوزاری ده‌سـتیان کردووه به گه‌ڕان و پـشـکنین به دوای قوربانیـیه‌کان و تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه 21 ته‌رمیان له ناو ئاوی ده‌ریاکه‌دا ده‌رهێناوه‌ته‌وه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن 51 که‌سی لوبنانی و به لایه‌نی که‌م 23 که‌سی ئه‌ثیوپـی و هاوسه‌ری باڵیۆزی فه‌ره‌نسـا له لوبنان له نێو نه‌فه‌ره‌کانی ئه‌و فڕۆکه‌یه‌دا بوون.
سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له قاهیره ئێلیزابێث ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی به کوردی ئاماده‌ی کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.