کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن هێزێـکی زه‌مینی و ده‌ریایی وڵاته‌که‌یان که له 4 هه‌زار مارینز و سه‌رباز پـێـکهاتووه و بڕیار بوو بۆ ناوچه‌یه‌کی دیاریکراو ڕه‌وانه بکرێن وا ئێسـتا ئاڕاسـتهکهیان به‌ره‌و هایتی گۆڕیون تا یارمه‌تی بده‌ن له هه‌وڵه‌کانی فریاگوزاری بۆ لێقه‌وماوانی بومهلهرزهگه.
هێزێـکی هاوشـێوهش وا له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه ده‌سـتیکردووه به بڵاوبوونه‌وه له که‌ناری ڕۆژئاوای پـۆرت ئۆ پـرنسی پایته‌ختی هایتی وێرانبوو.
به ڕه‌وانه‌کردنی ئه‌و هێزه نوێـیهش ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکا له هایتی ده‌گاته نزیکه‌ی 14 هه‌زار سه‌رباز.
ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رۆک باراک ئۆباما به که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ABC گوت وڵاته‌که‌ی ناتوانێت چاو له‌و کاره‌سـاته‌ی هایتی بـپۆشێت و له هه‌مان کاتیشـدا نایه‌وێت ئه‌و هه‌وڵه فریاگوزاریـیانهی ده‌یدات وا ده‌ربکه‌وێت که ده‌یه‌وێت ده‌سـت به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ی ناوچه‌ی کاریبیدا بگرێت. به‌ڕێز ئۆباما گوتیشی ئه‌و ده‌یه‌وێت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بکرێت که ئه‌و هێز و توانایه‌ی ئه‌مه‌ریکا له سه‌رانسه‌ری جیهاندا هه‌یه‌تی ته‌نها بۆ شه‌ڕ و جه‌نگ نیـیه.
له لایه‌کی دیکه‌وه کاربه‌ده‌سـتان مه‌زه‌نده ده‌که‌ن 3 ملیۆن که‌س به‌هۆی ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌وه زیانیان پـێـگه‌یشـتبێت، واته یه‌ک له‌سه‌ر سێی دانیشـتووانی هایتی، که یه‌کێـکه له هه‌ژارترین وڵاتانی ڕۆژئاوای گۆی زه‌وی. بڕواش ده‌کرێت نزیکه‌ی 200 هه‌زار که‌سیش تا ئێسـتا له‌و کاره‌سـاته گیانیان له‌ده‌سـتدابێت.