زانایه‌کی ئه‌عسابی پاکستانی که ده‌گوترێت په‌یوه‌ندی به ئه‌لقاعیده‌وه هه‌یه وا بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له دادگایه‌کی شاری نیویۆرکدا دادگایی بکرێت به تاوانی ئه‌وه‌ی له ئه‌فغانستان ته‌قه‌ی له کارمه‌ندانی ده‌زگای لێکۆڵینه‌وه‌ی فێدراڵی ئه‌مریکی کردووه واته FBI.
عافیه سدیقی که له ئه‌مریکا خوێندویه‌تی ئه‌وه‌ی ڕه‌تکردۆته‌وه هاوکاری دادگا بکات. خانم سدیقی زۆر جاران له دانیشتنه‌کانی به‌ر له دادگایی کردنه‌که‌دا دووچاری ئاڵۆزی ده‌روونی هاتوه.
پارێزه‌ره‌که‌ی سدیقی جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی باری ده‌روونیی ناته‌واوه، به‌ڵام له مانگی حه‌وتی ساڵی ڕابردوودا دادوه‌رێک بڕیاری دا باری ده‌روونی عافیه سدیقی ته‌واو گونجاوه تا له به‌رده‌م دادگادا ئاماده بێت.
له مانگی حه‌وتی ساڵی 2008 خانم سدیقی له ئه‌فغانستان ده‌ستگیرکرا. دادپارێزان ده‌ڵێن سدیقی به‌ڵگه‌نامه‌ی پـێبووه که تایبه‌ت بوون به چۆنیه‌تی دروستکردنی بۆمب و هه‌روه‌هاش له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی. له هه‌ندێ له به‌ڵگه‌نامه‌کانیشدا باس له شوێنه‌کانی ناو ئه‌مریکاش کراون.
داد پارێزان ده‌شڵێن کاتێـک کارمه‌ندانی ئه‌مریکی ده‌ستیان کردووه به لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ خانم سدیقیدا په‌لاماری تفه‌نگی یه‌کێ له‌و کارمه‌ندانه‌ی داوه و له‌م ڕووداوه‌دا عافیه سدیقی بریندار بوو.