کارکه‌رانی فریاکه‌وتن له هایتی ده‌ڵێن کۆشـشه‌کانی یارمه‌تیدانی لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌که خه‌ریکه کاریگه‌ریـیان ده‌بێت، به‌ڵام بێزاری خه‌ڵـک له پـۆرت ئو پـرنس له په‌ره‌سـه‌ندن‌دایه و هایتیـیه‌کان ده‌ڵێن خۆراک و ئاو ده‌سه‌ڵاتێـکی حکومه‌تیان نیـیه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن نه‌خۆشـخانه‌کانی گۆڕه‌پانی یاخود گه‌ڕۆک و یارمه‌تی خۆراکی له سه‌رانسه‌ری شاره‌که‌دا خه‌ریکه بڵاوده‌کرێنه‌وه و له هه‌مان کاتیشـدا فڕینه‌کانی فریاکه‌وتنی بۆ ناو فڕۆکه‌خانه‌که له زیادبوون‌دایه.
ڕێـکخراوی خۆراکی جیهانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به ته‌مایه به‌شه خۆراک به‌سه‌ر 95 هه‌زار که‌س له سه‌رانسه‌ری پایته‌خته‌که‌دا دابه‌ش بکات. به‌ڵام هایتیـیه‌کان که چه‌ند ڕۆژێـکه بێ خۆراک و برسین ده‌ڵێن خۆراکه‌که ئه‌وه‌نده نیـیه که به‌ش بکات.