ڕۆژی شه‌ممه نوێنه‌رانی پـێـنج وڵاتی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا له نیویۆرک کۆبوونه‌وه به مه‌به‌سـتی تاووتوێـکردنی مه‌سه‌له‌ی سـه‌پاندنی سـزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی. به‌ڵام کۆبوونه‌وه‌که به‌بێ هیچ ئه‌نجامێـک کۆتایی‌پـێهات.
دکتۆر حسێن خه‌لیقی سه‌رۆکی ئنسـتتیوتی کوردی له سوید له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت نه‌گه‌یشتن به ئه‌نجام ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سێ هۆکار، یه‌که‌م ڕه‌تکردنه‌وه‌ی چین له چۆنێتی مامه‌ڵـکردن له‌گه‌ڵ کێشه‌که‌دا، دووه‌م جیاوازی به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی ئه‌و وڵاتانه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، سێـیه‌م ژماره‌یه‌ک وڵات سـوودمه‌ندن به‌م کێشه‌یه که وایکردووه وڵاتانی ده‌وروبه‌ری ئێران پاره و پـولێـکی زیاتر بۆ کڕینی چه‌ک لێـیان ته‌رخان بکه‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:34 خوله‌كه.