هێزه ئاسایشیه‌کانی عێراق ده‌ڵێن ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر که‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه و هه‌روه‌هاش 25 که‌سیان ده‌ستگیر کردووه له‌وانه‌ی پـیلانی هێرشی تێرۆرکاریـیان هه‌بووه له به‌غدای پایته‌خت.
ژه‌نه‌راڵ قاسم عه‌تا ده‌مڕاستی له‌شکریی له به‌غدا ده‌ڵێت هێزه ئاسایشیه‌کانی عێراق ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر 400 کیلۆگرام که‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه‌دا و هه‌روه‌هاش 60 ئامێری ته‌قاندنه‌وه‌دا هاوکاتی ئۆپه‌راسیۆنێکی پـشـکنین له ناو به‌غدادا له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا.
عه‌لی ده‌باغ ده‌مڕاستی حکومه‌تی عێراق ده‌ڵێت ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنی پشکنینه پاش وه‌رگرتنی زانیاری بووه له وڵاتیه‌که‌وه که شیانی ژماره‌یه‌ک ماشێن ته‌قاندنه‌وه هه‌بوون له ناو به‌غدادا.
هێزه ئاسایشیه‌کانی عێراق ده‌ڵێنژماره‌یه‌ک ناوچه‌ی به‌غدایان داخستووه له‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا به مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه‌و گه‌ڕان به شوێن ژماره‌یه‌ک شیانی ماشێن ته‌قاندنه‌وه‌دا.
کاربه‌ده‌ستانی عێراقی پرۆسه‌یه‌کی توندی ئاسایشیان گرتبووه‌به‌ر و کۆتوبه‌ندیان خستبووه سه‌ر هاتوچۆکردن پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ماشێن ته‌قاندنه‌وه کرابوو بۆ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه.
ئه‌م ئۆپه‌راسێۆنه ئاسایشیه هاوکاته له‌گه‌ڵ خۆئاماده‌کردنه‌کانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنێکی سه‌رتاسه‌ری له مانگی سێ‌دا. کاربه‌ده‌ستان ئاگاهییان داوه به‌وه‌ی یاخی‌بووان ده‌شێت هه‌وڵی تێکدانی هه‌ڵبژاردنه‌کان بده‌ن له ڕێی هێرشکردنه‌وه هاوکاتی نزیک بوونه‌وه له هه‌ڵبژاردن.
له‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوودا له به‌غدا ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره ڕوویانداوه که به گشتی باڵه‌خانه‌کانی حکومه‌ت ئامانج نیشانه‌ی ئه‌و هێرشانه بوون.