به‌پـێی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن هه‌فته‌ی ڕابردوو شـاندێـک که له چه‌ند ئه‌ندامێـکی په‌رله‌مانی عێراق پـێـکهاتبوو سه‌ردانی سـوریایان کردووه به مه‌به‌سـتی وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌عسـیـیه‌کان و وایان لێـبکه‌ن ده‌سـتبه‌رداری توندوتیژی بـبن و بگه‌ڕێنـه‌وه ناو پـرۆسه‌ی سـیاسی عێراق.
به‌ڵام فریاد ڕه‌واندزی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌ندامی ئه‌و شـانده له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شـایان پاشـا ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕه‌تکرده‌وه و ده‌ڵێت ئه‌و بابه‌ته هیچ له به‌رنامه‌یاندا نه‌بووه و له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانیشدا نیـیه. ده‌شڵێت مه‌به‌سـتیان له‌و سـه‌ردانه ئاگاداربوونه له ڕه‌وش و گوزه‌رانی ئه‌و ئاواره عێراقیـیانه‌ی له سوریادان و بزانین داخوازیـیه‌کانیان چیـن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌که‌یان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:35 خوله‌كه.