سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه فه‌سیح یاسه‌مه‌نی که خه‌ڵکی شاری خۆی سه‌ر به ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوایه له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه له‌سێدار درا.
ئه‌حمه‌د ئه‌نده‌ریاری چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له سوید له وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان سه‌ڵاح پـیرۆتی ده‌ڵیت دادگای ئێران تاوانی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێکخراوی پژاکی وه‌پاڵ فه‌سیح‌ی داوه له کاتێـکدا هیچ به‌ڵـگه‌یه‌ک نیـه ئه‌وه بسه‌لمێنێت. هه‌روه‌ها به‌ڕیز ئه‌نده‌ریاری ده‌ڵێت ئێستاکه 17 له گیراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی تری کورد له به‌ندیخانه‌کانی ئیران‌دا بڕیاری مه‌رگیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11 خوله‌كه.