به‌رپـرسێـکی باڵای وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئاژانسه‌کانی سیخوڕی په‌یامه‌که‌یان پـێـگه‌یشت دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆک باراک ئۆباما ڕه‌خنه‌ی توندی لێـگرتن، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای هه‌وڵه سه‌رنه‌که‌وتووه‌که‌ی درا بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ی له ڕۆژی کرسـمسدا له هۆڵه‌نداوه به‌ره‌و ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێـکه‌وتبوو.
دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای سیخوڕی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکایی به‌ڵێنی دا کاری زیاتر و هه‌وڵی زیاتر بدات و هه‌روه‌ها تاکتیکی نوێی تێرۆریسـتان تێـکبشـکێنێت.
گوتیشی ئاژانسه‌کانی سیخوڕی له پـێناو ڕێـگرتن له هێرشی تێرۆریسـتی له ئاینده‌دا بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته هه‌رچی پـێویسـته ئه‌نجامی ده‌دات.
دوێنێ سێشه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما گوتی شـکسـتهێنان له ڕێـگرتن له پـیلانی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆکه ئه‌مه‌ریکایـیه هه‌ڵه‌یه‌ک بوو که ڕه‌نگه ببوایه‌ته مایه‌ی کاره‌ساتێـک. سه‌رۆک ئۆباما گوتیشی ئاژانسه‌کانی سیخوڕی ئه‌مه‌ریکایی به‌ڵـگه‌ی ته‌واویان له‌به‌رده‌سـتدابوو بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵن عومه‌ر فاروق عه‌بدولموته‌ڵیب له ئه‌مسـتردامه‌وه بۆ ئه‌مه‌ریکا سواری ئه‌و فڕۆکه‌یه بـبوایه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه به مه‌به‌سـتی ڕاسـتکردنه‌وه‌ی شـکستی په‌یوه‌ست به زانیاری سیخوڕی له‌و پـێناوه‌دا سه‌رۆک ئۆباما داوای ڕاسپارده و پـێشـنیازی کرد.
هه‌روه‌ها سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا به‌ڵێنیشی دا گۆڕانکاری له ڕێنمایـیه‌کانی ئاسایشی و پـشـکنینی نێو فڕۆکه‌خانه‌کاندا بکات.