ئێران ده‌ڵێت ڕۆژئاوای ماوه‌ی مانگێـک مۆڵه‌تی هه‌یه هه‌تا مه‌رجه‌کانی تاران بۆ ڕێـکه‌وتنی سـووته‌مه‌نی ناوه‌کی په‌سه‌ند بکات، وه یان ئه‌وه‌تا ئێران خۆی ده‌ست به سـازکردنی سـووته‌مه‌نی ناوه‌کی ده‌کات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌نوچه‌هر موتـته‌کی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی ئێران ئه‌م دواین مۆڵه‌ته‌ی ڕاگه‌یاند.
پـێشـنیازی تاران به دوای په‌سه‌ندنه‌کردنی ڕێـکه‌وتنی به پـشـتیوانی ڕێـکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دێت که داوا له ئێران ده‌کات زۆربه‌ی یۆرانیۆمی خۆی بۆ پـرۆسه‌خستن بۆ ده‌ره‌وه بنێرێت و پاشـان له توێژینه‌وه‌کانی ناوه‌کیدا که‌ڵـکی لێ‌وه‌ربگرێت.
ئه‌و ڕێـکه‌وتنه به مه‌به‌سـتی که‌م‌کردنه‌وه‌ی یۆرانیۆمی پـێتێنراوی ئێرانه به چه‌شنێـک توانایی ئێران بۆ سـازکردنی چه‌کی ناوه‌کی ســنووردار بکات.
به‌ڵام به جێـگای ئه‌وه ئێران پـێشـنیاز ده‌کات یان سـووته‌مه‌نی له ده‌ره‌وه ده‌کڕێت یان له ڕاده‌یه‌کی که‌مدا سـووته‌مه‌نی یۆرانیۆم بۆ ده‌ره‌وه بنێرێت و پاشـانیش بۆی بگه‌ڕێنـنه‌وه.
سه‌ره‌ڕای گومانه‌کانی ڕۆژئاوا ئێران پـێ‌داده‌گرێت که پـرۆگرامه‌که‌ی بۆ مه‌به‌سـته‌کانی ئاشـتیخوازانه‌یه.