Accessibility links

عێراق مه‌خابنی خۆی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر به‌ بڕیاری دادگایـیه‌کی ئه‌مریکی له‌سه‌ر که‌یسی پاسه‌وانه‌کانی بلا‌ک‌واته‌ر


عێراق مه‌خابنی خۆی دیارکردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری دادگایه‌کی ئه‌مریکا که‌ تاوانی به‌ دژی پاسه‌وانانی ئاسایش هه‌ڵگرتووه‌ که‌ تاوانبار به‌ کوژرانی مه‌ده‌نی عێراقی کرابوون.

‌هه‌ێنی ده‌مراستی حکومه‌تی عێراق عه‌لی ئه‌لده‌باغ گوتی لێکۆلینه‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی ده‌ریخست که‌ ئه‌و پـیاوانه‌ تاوانیان کردبوو. ئێستا کاربه‌ده‌ستانی عێراق ده‌ڵێن ئه‌وان به‌ نیازن له‌ رێـگای تری یاسایی‌یه‌وه‌ داد بستێنن.

له‌ هه‌مان ده‌م سه‌رکرده‌ی باڵای له‌شـکری ئه‌مریکا ژنه‌ڕاڵ ڕه‌ی ئۆدێرنۆ ده‌ڵێت بۆی هه‌یه‌ ئه‌م بڕیاره‌ به‌ زیانی کۆمپانیاکانی ئاسایش که‌ له‌ عێراق کار ده‌که‌ن بگه‌ڕێته‌وه‌.

هه‌ر پـێنج پاسه‌وانه‌کان بۆ کۆمپانیای که‌رتی تایبه‌تی ،بلا‌ک‌واته‌ر، کاریان ده‌کرد که‌ حکومه‌تی ئه‌مریکا قۆنتراتی له‌‌گه‌ڵ به‌ستبوو. کۆمپانیاکه‌ ناوی خۆی ئێسـتا گۆریوه‌ بۆ'زیی سێرڤز.'

دادپرسانی ئه‌مریکا پاسه‌وانه‌کانیان تاوانبار کردبوو که‌ له‌ مانگی 9 ی ساڵی 2007 و له‌ چوارڕێانێکی پـڕ له‌ هاتووچۆی به‌غدا ته‌قه‌یان له‌ خه‌ڵکی مه‌ده‌نی بێ چه‌ک کردبوو و 17 یان کووشتبوو.

به‌ڵام پـێنجشه‌ممه‌، دادوه‌رێکی دادگای فێدراڵی ئه‌مریکا تاوانه‌کانی له‌سه‌ر پاسه‌وانه‌کان هه‌ڵگرت و حوکمیشی دا که‌ حکومه‌تی ئه‌مریکا مافه‌ ده‌ستوریـیه‌کانی تاوانبارکراوه‌کانی پێشێل‌کردبوو.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG