سه‌بری به‌همه‌نی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ڕه‌وتی یه‌کگرتنه‌وه ده‌ڵێت ئه‌و خه‌ڵـکه‌ی ئه‌مڕۆ به جۆش و خرۆشه‌وه ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کانی ئێران و به ده‌یانیان لێـده‌کوژرێت و ده‌سـتگیرده‌کرێن بۆ ئه‌وه نیـیه مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد لابه‌رن و میر حسێن موسه‌وی بهێنه شوێنی، به‌ڵـکو بۆ داواکردنی ئه‌و مافانه‌یانه که به درێژایی سی سـاڵی ڕابردوو لێـیان زه‌وتکراوه. ده‌شڵێت ئه‌گه‌رچی خۆپـیشـانده‌ران ته‌نها ڕه‌نگی سه‌وز به‌رز ده‌که‌نه‌وه به‌ڵام هه‌موو ڕه‌نگه‌کانی دیکه‌یان له پـشته‌وه‌یه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 13 خوله‌كه.