وڵاتانی ڕۆژئاوا به توندی سه‌رزه‌نشتی ئێرانیان کرد له‌سه‌ر سه‌رکوتکردنی چالاکوانانی سیاسی و خۆپـیشانده‌رانی ئۆپۆزسیۆن که له کاتی ڕێوڕه‌سمی ئاینی عاشورادا هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌کانی شاره‌کانی ئێران. سه‌ره‌ڕای هه‌ڵمه‌ته‌کانی سه‌رکوتکردن و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی کاربه‌ده‌ستانی ئێران، به‌لام خۆپـیشانده‌ران به‌رده‌وامن له ده‌ربڕینی نا ڕه‌زایی خۆیان.
له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ل هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی، به‌هرۆز شوجاعی، شاره‌زای کاروباری ئێران له زانکۆی دهۆک تیشک ده‌خاته سه‌ر هۆکاره‌کانی ناڕه‌زایی خه‌ڵک و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8 خوله‌كه.