یوسف گۆران ئه‌ندامی باڵا له سه‌نته‌ری لێـکۆڵینه‌وه‌ی سـتراتیژی له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت هه‌ڵـبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق جیاواز ده‌بێت له‌وه‌ی له سـاڵی 2005 ئه‌نجام‌دار، چونکه ئه‌و کاته پـێـکهاته‌کانی عێراق زیاتر له ناو خۆیاندا یه‌کگرتووتر بوون، به‌ڵام ئێسـتا شیعه بۆ دوو باڵی سه‌ره‌کی دابه‌ش‌بوون و کوردیش هه‌ندێـک لایه‌نی لێ‌جیابۆته‌وه، بۆیه نه‌خشه‌ی لیستی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره جیاواز ده‌بێت. پاشـان ده‌ڵێت به‌رنامه‌ی سیاسی حزبه‌کانیش بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن گۆڕاوه، پـێشـتر باس له مه‌سه‌له‌ی فیدراڵیـیه‌ت و مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌کرا، به‌ڵام ئێسـتا باس له پـێـشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاری و ده‌وڵه‌تی قانون و ئاسایش و باشـکردنی باری ژیانی خه‌ڵـکی ده‌کرێت. ده‌شڵێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا عێراقیـیه‌کان هه‌ر ده‌نگ به لیسته‌کانی تایفه و نه‌ژادی خۆیان ده‌ده‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:13 خوله‌كه.