زۆرێـک له چاودێرانی ڕه‌وشی ناو ئێران ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن لێـکچوونێـک هه‌یه له نێوان ئه‌و خۆپـیشـاندانانه‌ی که ئێسـتا له‌و وڵاته‌دا له دژی ڕژێم ده‌کرێن له‌گه‌ڵ خۆپـیشـاندانه‌کانی سـاڵی 1979 که له دژی شـا گه‌لانی ئێران ده‌یانکرد.
قادری وریا ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حزبی دیموکراتی کوردسـتان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت ڕاسته ئه‌و لێـکچوونه به‌دی ده‌کرێت، له‌وانه ناڕه‌زایـیه‌کان سه‌رانسه‌ری ئێرانی گرتۆته‌وه، خه‌ڵـکی ڕۆژ به دوای ڕۆژ له‌سه‌ر داخوازیـیه‌کانیان سوورتر ده‌بن، تا دێت چین و توێژی زیاتر په‌یوه‌ندی پـێوه ده‌که‌ن، دروشمه‌کان توندتر ده‌بن. ده‌شڵێت به‌ڵام جیاوازیـیه‌ک که هه‌یه ئه‌وه‌یه ڕژێمی شـا شه‌رمی ده‌کرد له بۆنه ئاینیـیه‌کاندا خه‌ڵـکی به‌و شێوه‌یه سه‌رکوت بکات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:14 خوله‌كه.