ڕۆژی شه‌ممه سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كلدانی بۆ ئاشتی له عێراق هاواڵ زه‌قییه مشۆ له چاوپـێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌سوات ئه‌لعیراق گوتی له ئێسـتادا مه‌سیحییه‌كانی عێراق ناخۆشترین ژیانیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و له مانگی سێی سـاڵی 2003 وه هه‌تا ئێسـتا 1960 مه‌سیحی کوژراون و به هه‌زارانی دیکه‌ش له باشور و ناوه‌ڕاستی عێراقدا له‌سه‌ر ماڵ‌وحاڵی خۆیان وه‌ده‌رنراون.
به‌ڵام یۆنادم که‌نـنا ئه‌ندامی مه‌سیحی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت بڕوا ناکه‌م ژماره‌ی کوژراوانی خه‌ڵـکانی مه‌سیحی له عێراق گه‌یشـتبێته ئه‌و ئاسته. ده‌شڵێت به‌ڵام ڕاسـته هه‌زاران مه‌سیحی ده‌ربه‌ده‌ربوون و ڕه‌نگه چه‌ند سه‌د هه‌زار که‌سێـکیش بـبن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.