ماڵپه‌ڕه‌کانی ئۆپـۆزیسـیۆنی ئێران و هه‌روه‌ها گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن هێزه‌کانی پـۆلیس ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌رانی به‌شـداربووی ڕێـپـێوانێـک له تاران کردووه و له ئه‌نجامدا 4 چالاکوانی سه‌ر به ئۆپـۆزسـیۆن کوژراون.
ده‌شڵێن هێزه‌کانی پـۆلیس له‌و ده‌مه‌دا ته‌قه‌یان کردووه که به هه‌زاران ڕیفۆرمخواز ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌کانی تارانی پایته‌خت وه‌ک بهرهنگاریـیهک به‌رامبه‌ر ئه‌و هۆشـداریـیانهی حکومه‌ت دابووی.
هه‌واڵی کوژرانی خۆپـیشـانده‌ران هێشـتا لایه‌نێـکی سه‌ربه‌خۆ پـشـتڕاستی نه‌کردۆته‌وه، چونکه حکومه‌تی ئێران قه‌ده‌غه‌یکردووه ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی بیانی هه‌واڵی خۆپـیشـاندانه‌کان به شـێوه‌یه‌کی ڕاسـتهوخۆیانه بڵاوبکه‌نه‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له‌وه‌تای مانگی شه‌شه‌وه ئه‌مه گه‌وره‌ترین نائارامیـیه تارانی پایته‌خت بگرێته‌وه، کاتێـک گرووپه‌کانی ئۆپـۆزسـیۆن گوتیان له خۆپـیشـاندانه‌کانی دژی کردنه‌وه‌ی مه‌حمود ئهحمهدینهژاد به سه‌رۆک هێزه‌کانی ئاسایش به لایه‌نی که‌م 72 که‌سیان کوشـتووه.