Accessibility links

ڕاپـۆرتێـک سه‌باره‌ت به‌ ده‌سـتگیرکردنی سـیاسه‌تکارانی کورد له‌ تورکیا


په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ دیاربه‌کر خه‌جیجان فه‌رقین ڕاپـۆرتێـکی ئاماده‌کردووه‌ سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی حکومه‌تی تورکیا ده‌سـتی داوه‌تێ بۆ ده‌سـتگیرکردنی سـیاسه‌تکارانی کورد له‌ وڵاته‌که‌یاندا.

ده‌ڵێت هه‌ر له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو 85 که‌سی سه‌ر به‌ پارتی کۆمه‌ڵـگای دیموکراتی DTP قه‌ده‌غه‌کراو و پارتی ئاشـتی و دیموکراتی BDP ده‌سـتگیرکراون که‌ 11 که‌سیان سه‌رۆکی شـاره‌وانین. ده‌شڵێت 36 که‌سیان دادگایی کراون و 28 یان حوکمی زیندانیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌که‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 6:49 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG