هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر و وه‌ک ئه‌مڕۆ هه‌ینی واته له 11 ی مانگی دوازده دادگای ده‌سـتوری تورکیا به تێـکڕای ده‌نگ بڕیاری داخسـتنی ده‌ته‌په‌ی دا واته پارتی کۆمه‌ڵـگای دیموکراتی له تورکیا به تاوانی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به په‌که‌که‌وه بووه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆکی پارتی ده‌ته‌په ئه‌حمه‌د تورک و سه‌رۆکی پـێشـووی پارته‌که بۆ ماوه‌ی 5 سـاڵ له پـۆسـتی سیاسی قه‌ده‌غه‌کران.
له لایه‌کی دیکه‌وه 19 ئه‌ندامه‌که‌ی دیکه‌ی ده‌ته‌په له په‌رله‌مانی تورکیا که چاوه‌ڕوان‌ده‌کرا له دژی داخسـتنی پارتیـیه‌که‌یان له په‌رله‌مانی تورکیا بکشێنه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڕیاریان دا له چوارچێوه‌ی پارتی ئاشـتی و دیموکراسی واته به‌ده‌په درێژه به کاره‌کانی خۆیان بده‌ن.
ئایه ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌و 19 ئه‌ندامه ده‌بێته مایه‌ی هێورکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی نائارامی له هه‌رێمه کوردنشینه‌کانی تورکیادا؟... ئایا داخسـتنی مه‌زنترین پارتی سه‌ر به کوردان له تورکیا کۆشـشی نوێی ڕیفۆرمی حکومه‌تی پارتی داد و گه‌شه‌پـێدان بنکۆڵ ناکات؟... چ کاریگه‌ریـیه‌کی به‌سه‌ر ڕه‌وشی کوردی به گشتی ده‌بێت؟
ئه‌مانه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو که هاوکارانمان حه‌یده‌ر که‌ریم و ڕۆبین ڕه‌شـوان به‌ڕێوه‌یان‌ده‌برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌که بوون:
به‌نگین یاڵدز، نوێنه‌ری پارێزگای باتمان له په‌رله‌مانی تورکیا.
بایرام بۆزیاڵ، سه‌رۆکی گشـتی پارتی ماف و ئازادیـیه‌کانی ناسراو به حه‌ق‌پار سه‌ر به کوردان له ئه‌نگه‌ره.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 49:32 خوله‌که.