تا ئێسـتا په‌رله‌مانی عێراق بوجه‌ی سـاڵی 2010 ی وڵاته‌که‌ی په‌سه‌ند نه‌کردووه.
گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و تیادا ده‌ڵێت هه‌ندێـک لایه‌ن و پارتی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێنـنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نوری ئه‌لمالیکی وه‌کو پـڕۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵـبژاردن سوود له بوجه‌ی گشـتی عێراق وه‌رده‌گرێت، بۆیه پـێـیان باشه په‌سه‌ندکردنی بوجه‌ی گشـتی عێراق دوابخرێت.
په‌رله‌مانتار سامی ئه‌تروشی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌وه پـشتڕاست‌ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت چه‌ند ئه‌ندامێـکی په‌رله‌مان پـێـیان‌وایه نوری ئه‌لمالیکی له هه‌ڵـبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکاندا به شێوه‌یه‌کی ناڕاسـته‌وخۆ پاره‌ی حکومه‌تی بۆ پـڕۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن به‌کارهێناوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.