بۆینگی 787 که فڕۆکه‌یه‌کی نوێـیه ڕۆژی سێشه‌ممه بۆ یه‌که‌م جار تاقی کرایه‌وه.
ئه‌م فڕۆکه‌یه به درێژترین فڕۆکه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵـگر داده‌نرێت که تا ئێسـتا له جیهاندا دروسـتکرابێت و باڵه‌کانی درێژ و باریکن و ده‌نگی که‌م دێت و به خێرایی به‌ره‌و ئاسـمان به‌رز ده‌بێته‌وه و به هه‌ردوو ڕه‌نگی سپـی و شین بۆیاخ کراوه.
به گوته‌ی ئه‌ندازیاره‌کانی ئه‌م فڕۆکه‌یه سـووته‌مه‌نی که‌متری ده‌وێت و که‌متر ژینگه پـیس ده‌کات و له هه‌موو فڕۆکه‌کانی پێش خۆی ده‌نگی که‌متر دێت.
بۆینگ که دووه‌م گه‌وره‌ترین کۆمپانیای دروسـتکردنی فڕۆکه‌یه له جیهاندا ده‌ڵێت له‌م فڕۆکهیهیدا که‌متر کانزای به‌کارهێناوه و زیاتر ئه‌و که‌ره‌سـته تێـکهڵانهی به‌کارهێناوه که وا ده‌کات له فڕۆکه‌ی دیکه سـووکتربێت.
هه‌ندێـک کێشه‌ی کرێـکاران و ئاماده نه‌بوونی که‌ره‌سـته‌ی پـێویست له واده‌ی خۆیدا وایکردووه دروسـتکردنی فڕۆکه‌که بۆ 2 سـاڵ دوابکه‌وێت. ئه‌مه‌ش بۆته مایه‌ی هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی به ده‌یان گرێبه‌ست بۆ گڕینی ئه‌م فڕۆکه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا هێشـتا کڕیاری 840 فڕۆکه‌ی له‌م جۆره هه‌ر ماوه.