وڵاتانی به‌ره‌و ڕسـکانچوو وتووێـژه‌کانی که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕێـکیخسـتووه له‌سه‌ر گۆڕانی که‌شوهه‌وا خستیانه بارێـکی ئاشوباویـیهوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نوێنه‌رانی هه‌ندێـک له هه‌ژارترین وڵاتانی جیهان له وتووێژه‌کانی کۆنفرانسی کۆپنهاگن چوونه ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش له ئاکامی توڕه‌بوونیان له سـستبوونی پـشـتیوانی بۆ خاڵێـکی سه‌ره‌کی په‌یمانـنامه‌که بۆ ڕێـگه‌گرتن له گازی که زیان به ژینگه ده‌گه‌یه‌نێت.
وڵاتانی به‌ره‌و ڕسـکانچوو له نێویاندا زۆر له وڵاتانی ئه‌فه‌ریکا ده‌یانه‌وێت پـرۆتۆکۆلی کیۆتۆ فراوانتر بکه‌نه‌وه که ته‌نیا په‌یمانـنامه‌یه که‌وا ئێسـتا وڵاتانی پـیشهسـاز پابه‌ند ده‌کات ئه‌و گازه که‌مبکه‌نه‌وه که به ئه‌گه‌ری گه‌رمبوونی ژینگه ناوده‌برێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌نگاوه پـشـتیوانی وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی نیـیه.