شه‌ڕ و پـێـکدادان له شـار و شارۆچکه‌کانی ناوچه‌ی کورده‌کان له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا ڕوویانداوه، یه‌ک ڕۆژ پاش ئه‌وه‌ی دادگا گه‌وره‌ترین پارتی سه‌ر به کوردانی قه‌ده‌غه‌کرد به تاوانی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تێرۆریزمدا.
ڕۆژی شه‌ممه له شـاری هه‌کاری هێزه‌کانی ئاسایشی تورکیا گازی فرمێسـک ڕژێنیان به‌کارهێنا و هه‌روه‌ها ئاویش بۆ بڵاوه‌پـێـکردنی سه‌دان خۆپـیشـانده‌ری توڕه که به‌ردیان ده‌گرته سه‌ربازه‌کان و ڕێگه و بانه‌کانیان گرتبوو و له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانیش ئاگریان دکرده‌وه.
خۆپـیشـانده‌ران په‌لاماری 2 ئه‌فسه‌ری پـۆلیسـیان داوه و دواتر له لایه‌ن سـیاسهتمهدارنی ناوچه‌که‌وه پارێزگاریـیان لێـکراوه.
ڕۆژی هه‌ینی دادگای ده‌سـتوری تورکیا بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی پارتی کۆمه‌ڵـگای دیموکراتی تورکیای دا به تاوانی هاندانی توندوتیژی و هه‌روه‌ها به هه‌بوونی په‌یوه‌ندیش به پارتی کرێکارانی کوردسـتانه‌وه واته په‌که‌که.
هه‌ر دوێنێ شه‌ممه‌ش ده‌ته‌په گوتوویه‌تی ئه‌و 19 یاسادانه‌ره‌ی له په‌رله‌مانی تورکیادا ماویه‌تی دهسـتلهکاردهکشێنـنهوه.