Accessibility links

په‌سه‌ندکردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق


دره‌نگانێکی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوو، پاش مشـتومڕێـکی چه‌ند مانگی لایه‌نه‌کانی ناو په‌رله‌مانی عێراق یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌م وڵاته‌ فره‌ نه‌ژاد و فره‌ ئاینیـیه‌یان په‌سه‌ندکرد.

ژماره‌ی نوێنه‌رایه‌تی کردن له‌ په‌رله‌مانی داهاتوودا بووه‌ 325 نوێنه‌ر. کورده‌کان 41 نوێنه‌ریان بۆ دانراوه‌ و هه‌روه‌ها 2 کورسی قه‌ره‌بووش. هێشـتا هه‌ڵبژاردن نه‌کراوه‌، هێشـتاش به‌ ته‌واوه‌تی ئاماده‌کاریـیه‌کان بۆ سـازدانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رتاسه‌ریـیه‌ی عێراق ده‌سـتیپـێ‌نه‌کردووه‌، که‌چی نیگه‌رانی به‌ دوای خۆیدا هێناوه‌. ئه‌و نیگه‌رانیـیانه‌ پـێـکهاته‌کانی گه‌لی عێراقیشی گرتۆته‌وه‌ به‌ گورده‌کانیشـه‌وه‌. یه‌کێـک له‌و مه‌سه‌لانه‌ی له‌ زیاتر له‌ 6 سـاڵی ڕابردوودا جێی دڵه‌ڕاوکێی عێراقیـیه‌کان بووه‌ ئاڵۆزیـیه‌ ئاینزایی‌یه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ بوو که‌ به‌ لای هه‌ندێـک له‌ چاودێرانه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م هه‌ڵـبژاردنه‌ سه‌ره‌تایه‌ک بێت بۆ کۆتایی‌هێنانی دیارده‌ی ئاینزایی.

ئه‌گه‌ر ئه‌م گرفته‌ له‌ عێراقدا به‌ره‌و کۆتایی بڕوات کێشه‌ی نه‌ژادی به‌ره‌و کۆی ده‌چێت؟ له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌و گرفتانه‌ی له‌ نێوان پـێـکهاته‌ی کورد و عه‌ره‌ب و تورکمانی ئه‌م وڵاته‌دا هه‌ن.

بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح له‌ به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی کرد:
ڕێـبوار که‌ریم، مامۆسـتای زانسـته‌ سیاسیـیه‌کان له‌ زانکۆی سلێمانی.
ئاودێر شێخ عومه‌ر، سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی " ڕۆژنامه‌".

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 50 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG