ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق پـرسیاری سه‌ختیان ئاڕاسـته‌ی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی کردووه ده‌رباره‌ی ئاڵۆزبوونی ڕه‌وشی ئاسایشی به‌غدای پایته‌خت، ئه‌مه‌ش پاش دوو ڕۆژ له کوژرانی 127 که‌س و برینداربوونی 400 که‌س له‌و شـاره‌دا.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی سـازکرد تا بزانن چۆن تێرۆریسـتان توانیویانه له مانگی هه‌شته‌وه سێ زنجیره هێرشی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له پایته‌ختدا ئه‌نجامبده‌ن.
په‌رله‌مانتاران پاش ئه‌وه‌ی له کۆبوونه‌وه داخراوهیاندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیر لێبوونه‌وه به په‌یامنێرانیان گوت به‌ڕێز مالیکی گوتوویه‌تی گرژی و ئاڵۆزی سـیاسی و تایفی هۆکاری ئه‌و هێرشـانهن و گوتووشـیهتی پـێویسـته داموده‌زگاکانی ئاسایش دوربن له سیاسه‌ته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت گه‌یتس به سه‌ردانێـکی کتوپـڕ ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه گه‌یشـته عێراق.
گوته‌بێژێـکی په‌نتاگۆن ده‌ڵێت چاوهڕواندهکرێت ڕۆبه‌رت گه‌یتس له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی و به‌ڕێز مالیکی کۆبـبێته‌وه، وه هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ فه‌رمانده باڵاکانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له‌و وڵاته.