کیانووش ئاسا خۆێندکارێکی کوردی خه‌ڵکی کرماشان بوو که بۆ خوێندنی ماسته‌ر له بواری پـترۆکیمیاویدا ڕووی له دانیشـگای عیلم و سه‌نعه‌تی تاران کردبوو له میانه‌ی خۆپـیشـاندانه‌کانی دژ به ههڵــبژاردنهوهی مه‌حمود ئهحمهدینهژاددا به گولله‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا.
له ڕۆژی 16 ی ئازه‌ر که ڕۆژی خوێندکارانی ئێرانه کهسـوکاری کیانووش چوونه سه‌ر گۆڕه‌که‌ی له گۆڕسـتانی فهردووسی له کرماشـان و له‌وێ کامه‌رانی برای به ناوی بنه‌ماڵه‌که‌یانه‌وه وتارێـکی پـێشـکه‌ش کرد و سـوپاسی ئاماده‌بووانی کرد. پاشـان له لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌ته‌وه ده‌سـتگیرکرا.
هاوکارمان جانی دیلان له‌و باره‌یه‌وه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ فاتمه فه‌لاح دایکی کیانووش و کامه‌ران کردووه و پاشـان ڕاپـۆرتێـکی ئاماده‌کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3 خوله‌كه.