Accessibility links

ئێران ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا زانایه‌کی ناوه‌کی له‌ سـعودیه‌ ڕفاندووه‌


مه‌نوچه‌هر موتـته‌کی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای به‌ ڕفاندنی زانایه‌کی ناوه‌کی ئێرانی گوناهبارکردووه‌ که‌ له‌ شـانشینی عه‌ره‌بسـتانی سـعودیه‌ دیارنه‌ماوه‌.

ده‌مڕاسـتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش گوتوویه‌تی زانایه‌کی ناوه‌کی له‌ ده‌می به‌جێ‌گه‌یاندنی مه‌راسیمی ئاینیدا له‌ شـانشینی عه‌ره‌بسـتانی سـعودیه‌ دیارنه‌ماوه‌ و گوتووشـیه‌ کاربه‌ده‌سـتانی عه‌ره‌بسـتانی سـعودیه‌ ڕاده‌سـتی واشـنتنیان کردووه‌.

ده‌مڕاسـتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕامین مێهمان‌په‌رست به‌ ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی مێهری گوتووه‌ شه‌هرام ئه‌میری پـسـپـۆری بواری ناوه‌کی ئێران له‌ عه‌ره‌بسـتانی سـعودیه‌ ڕفێندراوه‌ کاتێـک له‌ مانگی پـێـنجی ڕابردوودا بۆ عه‌مره‌کردن سه‌ردانی عه‌ره‌بسـتانی سـعودیه‌ی کردبوو.

ده‌مڕاسـتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌شڵێت ئه‌میری یه‌کێـکه‌ له‌و 11 ئێرانیـیه‌ گیراوه‌ی له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه‌ ده‌سـتبه‌سه‌رن و ده‌شڵێت وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌رچیـیه‌کی له‌ توانادا بێت ده‌یکات بۆ ئازادکردنیان.

پـێشـتریش وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نکۆڵی کردووه‌ له‌وه‌ی هیچ زانیاریـیه‌کی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ هه‌بێت. ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جاره‌ ئێران دان به‌وه‌دا بنێت " ئه‌میری" زانایه‌کی بواری ناوه‌کیـیه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG