ده‌سه‌ڵاتدارانی پاکسـتانی ده‌ڵێن کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر مزگه‌وتێـک له نزیـک باره‌گای له‌شـکری پاکسـتان له شـاری ڕاوه‌ڵپـندی و به لای که‌م 35 که‌سیان کوشـتووه و هه‌روه‌ها چه‌ندانی دیکه‌شـیان بریندارکردووه.
له‌و باره‌یه‌وه پـۆلیسی پاکسـتانی ده‌ڵێت هێرشـبه‌رێـکی خۆکوژ چه‌ند هه‌نارۆکێـکی هاویشـتووه و ده‌سـتڕێژی له خه‌ڵـکان کردووه به‌ر له‌وه‌ی خۆی بته‌قێنێته‌وه. ڕووداوه‌که دوای نوێژی به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ێنی بوو.
پـیاوانی ئاسایش هاتوچۆیان له شـوێنی ڕووداوه‌که قه‌ده‌غه‌کرد. هاوکات ماشێـنه‌کانی فریاگوزاری قوربانیانی په‌لاماره‌که‌ی ده‌گه‌یانده نه‌خۆشـخانه.
ئه‌وه‌ی شـایه‌نی باسه ئه‌مه نوێترین هێرشی ئه‌و زنجیره هێرشـانه‌یه ئه‌وه‌ی پاکسـتانی هه‌ژاندووه له‌و ده‌مه‌وه‌ی له‌شـکری پاکسـتانی ده‌سـتی به کرده‌ی له‌شـکری له دژی چه‌کدارانی قاعیده و تاڵیبان له هه‌رێمی باکوری خۆرئاوای هاوسـنووری له‌گه‌ڵ ئه‌فغانسـتاندا کردووه.
دوێنێ بۆمبێـک له بازگه‌یه‌ک له شـاری پـیشـاوه‌ری باکوری خۆرئاوای پاکسـتان ته‌قیـیه‌وه و برینداربوونی به لای که‌م 2 پـۆلیسی لێـکه‌وته‌وه. هه‌روه‌ها به ڕۆژێـک پـێش ئه‌م ڕووداوه، واته ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو هێرشـبه‌رێـکی خۆکوژ له باره‌گای هێزی ده‌ریایی له ئیسلام ئابادی پایته‌خت 2 پاسه‌وانی کوشت و 11 ی بریندارکرد.