خۆکوژێـک خۆی له ناو هوتێلێـکی مه‌قادیشـۆی پایته‌ختی سـۆماڵ ته‌قاندۆته‌وه و له ئاکامدا زیاتر له 20 که‌س کوژراون که سیانیان وه‌زیرن.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌و هێرشـبه‌ره به جلوبه‌رگی ژنانه‌وه خۆی کردووه به ئاهه‌نگێـکی ده‌رچووانی زانکۆ له هوتێل شامۆ و پاشـان له‌وێ خۆی ته‌قاندۆته‌وه.
هۆڵی ئاهانگه‌که پـڕبووه له خوێندکارانی کۆلێژی پـزیشـکی زانکۆی به‌نادر و هه‌روه‌ها خێزانه‌کانیان و ژماره‌یه‌ک له کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌ت.
ڕاپـۆرته سه‌ره‌تایی‌یه‌کان وایان بڵاوکرده‌وه که‌وا نزیکه 60 که‌س له‌و هێرشه‌دا کوژراون.
له نێو کوژراوه‌کاندا وه‌زیرانی ته‌ندروسـتی و په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا هه‌ن له‌گه‌ڵ دوو ڕۆژنامه‌وانی سـۆماڵی.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌م 40 که‌سیش برینداربوون، له نێویاندا وه‌زیری لاوان و وه‌رزش.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن خۆکوژه‌که سه‌ر به ڕێـکخراوی شه‌باب بووه که کۆمه‌ڵێـکی چه‌کداری ئیسلامی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌یه.
یه‌کێتی ئه‌فریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپا هێرشه‌که‌یان سه‌رزه‌نشت‌کرد.