Accessibility links

کاربه‌ده‌سـتانی سـوریا ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌ی پاسه‌که‌ی دیمه‌شق کردارێـکی تێرۆریستی نه‌بووه‌


کاربه‌ده‌ستانی سوریا ده‌ڵێن به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی پاسێک له‌ دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا که‌ زیاره‌تچیانی ئێرانی تێدا بوون به‌ لایه‌نی که‌م 3 که‌س گیانیان له‌ده‌ست‌داوه‌.

وه‌زیری ناوخۆی سوریا سه‌عید محه‌مه‌د سه‌مور ده‌ڵێت ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ هێرشی تیرۆرستی نه‌بووه‌ و له‌ کاتێـکدا ڕووی‌داوه‌ که‌ تایه‌یه‌کی پاسه‌که‌ له‌ به‌نزینخانه‌یه‌کدا ده‌گۆڕا.

ئه‌و ده‌ڵێت دوو که‌سه‌که‌ی که‌ خه‌ریکی تایه‌ گۆڕینه‌که‌ بوون له‌گه‌ڵ شـۆفێره‌که‌دا گیانیان له‌ده‌سـت‌دا.

ئه‌و ڕووداوه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ لای مه‌رقه‌دی سه‌یده‌ زه‌ینه‌ب، که‌ مه‌زارگه‌یه‌کی شیعه‌کانه‌ و زیاتر ئێرانیـیه‌کان ده‌چنه‌ سه‌ری ڕوویدا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG