ڕێکخراوی کارنگی ئێنداومێنت بۆ ئاشتی نێونه‌ته‌وه‌یی Carnegie Endowment For International Peace له کۆڕێـکدا له واشنتن هه‌وڵه‌کانی حکومه‌تی تورکیا بۆ چارسه‌رکردنی پـرسی کوردی هه‌ڵسه‌نگاند. کۆبوونه‌وه‌که به به‌شداری شاره‌زای کاروباری تورکیا و کورد هێنری بارکی، مامۆستای زانکۆی ئسته‌نبوڵ که‌مال کرشچی و هه‌ردوو کاربه‌ده‌ستی ئه‌مه‌ریکی کارۆڵ میگدالۆڤیتز و ستیڤن کوک به‌رێوه‌چوو. شاره‌زایان هاوبیر بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پـرۆسه‌ی چاره‌سه‌رکرنی کێشه‌ی کورد له تورکیا پـرۆسه‌یه‌کی درێژ خایه‌نه و ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی مه‌زن ده‌بێته‌وه به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بێت و هه‌وڵ بدرێت بۆ گۆڕینی ده‌ستوری تورکیا.
هه‌ر له کۆڕه‌دا ئاماژه به به‌ره‌و پێشچوونی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی تورکیا و کوردی عێراق کرا. به‌ڕێز بارکی گوتی سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا بۆ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان ئاماژه به‌وه ده‌کات که تورکیا پێناس به حکومه‌تی هه‌رێم ده‌کات. به‌ڕێز کوک ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی رێبازی ده‌ره‌وه گوتی له کاتی سه‌ردانی سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا بۆ واشنتن و کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما، چوار خاڵی سه‌ره‌کی باس ده‌کرێن که بریتین له کێشه‌ی ئه‌فغانستان- پاکستان، ئێران، ئه‌رمه‌نستان و به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان ئه‌نقه‌ره و هه‌ولێر.
شایانی باسه بڕیاره سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌ردانی واشنتن بکات و ڕۆژی 7 ی ئه‌م مانگه له‌گه‌ل سه‌رۆک ئۆباما کۆبـبێته‌وه. هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له کۆبوونه‌وه‌که‌دا بوو و راپـۆرتێکی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.