چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت شه‌وی سێشه‌ممه به کاتی واشـنتنی پایته‌خت سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما سـتراتیژیـیه‌تی نوێی وڵاته‌که‌ی بۆ شه‌ڕی ئه‌فغانسـتان ڕابگه‌یه‌نێت، له نێویدا مه‌سه‌له‌ی ڕه‌وانه‌کردنی به لایه‌نی که‌م 30 هه‌زار سه‌ربازی دیکه‌ی ئه‌مه‌ریکایی بۆ ئه‌و وڵاته.
ده‌مڕاستی کۆشـکی سـپـی ڕۆبه‌رت گیبس ڕۆژی سێشه‌ممه به هه‌ردوو که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی CNN و NBC گوت سه‌رۆک ئۆباما باس له‌و واده‌یه ده‌کات که پـێـی‌وایه ئه‌مه‌ریکا ده‌توانێت هێزه‌کانی خۆی له ئه‌فغانسـتان بکشێنێته‌وه.
هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له سـاڵی 2001 وه شه‌ڕی تاڵیبان و ئه‌لقاعیده له ئه‌فغانسـتان ده‌که‌ن. کۆشـکی سـپـی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه هاوسه‌نگیـیه‌ک له نێوان دابه‌زینی ئاسـتی پـشـتیوانی ڕای گشـتی بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی ئاسایشی نیشـتیمانیدا په‌یدا بکات. گوتیشی هه‌روه‌ها کۆشـکی سـپی دڵنیا نیـیه له‌وه‌ی سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان حامید کارزای وابه‌سته‌ی به‌ڵێـنه‌کانی خۆی ده‌بێت بۆ باشـکردنی حوکمڕانی و نه‌هێشـتنی گه‌نده‌ڵی.
هه‌روه‌ها ڕۆبه‌رت گیبس گوتی سه‌رۆک ئۆباما باسیش له‌و ڕێـگه‌یانه ده‌کات که حکومه‌تی ئه‌فغانی ده‌توانێت پـێی ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی بـبێته‌وه و گۆڕانکاری دیکه بکات.
سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی سێشه‌ممه له ڕێـی په‌یوه‌ندیـیه‌کی ده‌نگی و ڤیدیۆیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان حامید کارزای ده‌رباره‌ی سـتراتیژیـیه‌ته نوێـیه‌که‌ی وتووێژی کردووه.