ده‌نگده‌رانی سویسری له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به زۆربه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ندی قه‌ده‌غه‌کردنی دروسـتکردنی مناره‌ی نوێی کردوونه. سه‌رئه‌نجامێـکی سه‌رسـوڕهێنه‌ر که شـاره‌زایان ده‌ڵێن له‌وانه‌یه بـبێته هۆی کاردانه‌وه له جیهانی موسـڵماندا.
ئاژانسی په‌یام و نووچه‌ی ATS ی سـویسـری ده‌ڵێت ده‌سـتپـێشـخه‌ری ناکۆکی له‌سه‌ری ڕاسـت‌ڕه‌وه‌کان 57.5 % ده‌نگده‌ران پـیشـتیوانی خۆیان لێ‌ده‌ربڕیون و له 25 بنکه‌ی ده‌نگدان پـشـتیوانی لێ‌ده‌ربڕیوه و ته‌نها 4 نه‌بێت.
پارتی گه‌لی ناسیۆنالیستی سـویسری که پـشـتیوانی له ڕیفراندۆمه‌که‌ی کردووه ده‌ڵێت مناره‌کان سومبڵی ده‌سه‌ڵاتن و ده‌ڵێت پـێوانه‌که به مه‌به‌ستی ڕاگرتنی زۆرتر به ئیسلامی‌کردنی سـویسرا بووه.